گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق دەستیان پێکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق دەستیان پێکردەوە

گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق دەستیان پێکردەوە

ئاب 10, 2023 19:34
گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق دەستیان پێکردەوە
0

لایک

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، مانگرتنی ژمارەیەک لە کارمەندانی هێڵی ئاسمانی عێراق کۆتایی هاتووە و گەشتەکانی ئەو هێڵە دەستی پێکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، رەزاق سەعداوی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ستافی هێڵی ئاسمانی عێراق کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و داواکاریەکانیان وەرگرتووە و لە چوارچێوەی یاساییدا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای کۆبوونەوەکەوە کارمەندان و فڕۆکەوانان پابەندنی خۆیان بە کارەکانیانەوە راگەیاندووە و گەشتی هێڵەکە دەستی پێکردووەتەوە.

لایخۆشیەوە، هێڵی ئاسمانی عێراق داوای لێبوردنی لە سەرنشینانی کردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە، کاتژمێر 03:30 خولەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە بەغداوە بۆ سلێمانی و چەند جێگایەکی دیکە هەڵوەشایەوە، بەهۆی مانگرتنی فڕۆکەوانان و کارمەندانی هێڵی ئاسمانی عێراقی

En az 10 karakter gerekli