هێڵی ئاسمانیی عێراق: لە سبەینێوە دەست بە گێرانەوەی عومرەکاران دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هێڵی ئاسمانیی عێراق: لە سبەینێوە دەست بە گێرانەوەی عومرەکاران دەکەین

هێڵی ئاسمانیی عێراق: لە سبەینێوە دەست بە گێرانەوەی عومرەکاران دەکەین

ئه‌یلول 17, 2024 22:34
هێڵی ئاسمانیی عێراق: لە سبەینێوە دەست بە گێرانەوەی عومرەکاران دەکەین
0

لایک

هێڵی ئاسمانیی عێراق ئاشکرایکردووە، لە سبەینێ چوارشەممەوە، عومرەکارانی وڵاتەکەی لە فڕۆکەخانەکانی سعودیەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق دەگێڕنەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتیی رەزاق محێبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوە، هێڵی ئاسمانیی عێراق ژوورێکی ئۆپراسیۆنەکانی پێکهێناوە، بۆ گواستنەوەی عومرەکانی عێراق لە سعودیەوە بۆ پارێزگاکانی عێراق.

هێڵی ئاسمانیی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسەکە بەگوێرەی خشتەیەکی زەمەنی رێکخراو بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەوەی بە ئاسانی و سەلامەتی عومرەکارانی عێراق بگەنەوە شارەکانی خۆیان.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هەرێمى کوردستان-عێراق راگەیاند، “بەهۆی دروستبوونی گرفتێک لە هێڵی ئاسمانیی عێراقى، ژمارەیەکی زۆر لە عومرەکارانی هەرێمى کوردستان و عێراق لە سعودیە ماونەتەوە و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە”.

وتیشى، “ژمارەى ئەو عومرەکارە کوردانەى لەو وڵاتە گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە، نزیکەى دوو هەزار کەسن”.

بەوتەى نەبەز ئیسماعیل، “هۆکارى کێشەکە تەکنیکییە لەنێوان هێڵى ئاسمانیى عێراقى – سعودیە و لە هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکەدان.”

En az 10 karakter gerekli