پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) لە بارەی پشووی سبەی بڕیاری دا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) لە بارەی پشووی سبەی بڕیاری دا

پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) لە بارەی پشووی سبەی بڕیاری دا

شوبات 23, 2025 21:34
پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) لە بارەی پشووی سبەی بڕیاری دا
0

لایک

پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) بڕیاری دا سبەی دووشەممە لە تەواوی قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن و دامودەزگاكانی حكوومەت لە سنووری پارێزگای هەولێر (ئەربیل)  دەوام ئاسایی بێت و پشوو نەبێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: سبەی دووشەممە لە تەواوی قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن و دامودەزگاكانی حكوومەت لە سنووری پارێزگای هەولێر (ئەربیل)  دەوام ئاساییە و پشوو نییە.

ڕاشیگەیاند: هیچ هۆكارێكی ئەوتۆ نییە كە سبەی دووشەممە پشوو رابگەیەنرێت.

ئەم لێدوانەی پارێزگاری هەولێر (ئەربیل)  لە كاتێكدایە كە لە بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان – عێراق بۆ سبەی دووشەممە پشوو راگەیەنراوە، بەهۆی زۆری بەفربارین و هاتنی سەرمایەكی بەتین و ناسەقامگیری كەشوهەوا.

لە شارۆچكەی چۆمان لە سنووری پارێزگای هەولێر (ئەربیل) ، هەروەها شارەدێكانی بیارە و تەوێڵە و گوندەكانی دەوروبەری لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی سەرما و بەفربارینەوە بۆ سبەی دووشەممە پشوو راگەیەنراوە.

هەروەها هەریەك لە پارێزگاكانی كەركووك، نەینەوا، سەڵاحەدین و بەغداد هەر بەهۆی سەرماوە سبەی دووشەممە پشوویان راگەیاندووە.

En az 10 karakter gerekli