سوودانی: گرنگی بە پرسی وزە و پیشەسازی نەوت دەدەین

سوودانی: گرنگی بە پرسی وزە و پیشەسازی نەوت دەدەین

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، گرنگی زۆر بە بەپرسی وزە و پلانەکان بۆ پێشخستنی پیشەسازی نەوت دەدەن، بۆ ئەوەی عێراق رۆڵێکی گرنگی ھەبێت لە بازاڕەکانی غازی جیھاندا.

نیسان 18, 2023 11:37
سوودانی: گرنگی بە پرسی وزە و پیشەسازی نەوت دەدەین
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، گرنگی زۆر بە بەپرسی وزە و پلانەکان بۆ پێشخستنی پیشەسازی نەوت دەدەن، بۆ ئەوەی عێراق رۆڵێکی گرنگی ھەبێت لە بازاڕەکانی غازی جیھاندا.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، محەمەد شیاع سودانی پێشوازیی کردووە لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکانی ‌ئەنجوومەنی نوێنەران.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرا‌وەتەوە لەسەر پێشخستنی پیشەسازی نەوت و رێکخستنی پرۆسەی ھەناردەکردنی نەوت، بەتایبەتی دوای رێککەوتنەکەی ئەم دواییە کە لەنێوان حکوومەتی فیدراڵیی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کراوە سەبارەت بەھەناردەکردنی نەوت کە ئەوە رێگا خۆشکەرە بۆ پەسەندکردنی یاسایی نەوت و غازی فیدراڵیی.

لەوبارەیەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە گرنگی زۆر بە بەپرسی وزە و پلانەکان بۆ پێشخستنی پیشەسازی نەوت دەدەن، بۆ ئەوەی عێراق رۆڵێکی گرنگی ھەبێت لە بازاڕەکانی غازی جیھاندا.

En az 10 karakter gerekli