محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڕیاریدا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 10ی (كانوونی یه‌كه‌م/12) له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق بكرێته پشووی فه‌رمی.
ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی بڕیاریدا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگاكان له پارێزگاكانی به‌غداد و ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بكرێته پشووی فه‌رمی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری پشووه‌كه‌ی رۆژی 10ی ئه‌م مانگه، به‌بۆنه‌ی رزگاركردنی خاكی عێراق له ده‌ستی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش و (رۆژی سه‌ركه‌وتن) دیاریكراوه.
به‌گوێره‌ی رۆژژمێری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم، رۆژی 10ی (كانونی یه‌كه‌م/12) ناكرێته پشووی فه‌رمی و له‌م مانگه‌دا ته‌نها 27ی مانگ پشووی فه‌رمیه به‌بۆنه‌ی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیحه‌وه.