ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی ئایاری 2023 مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە تا ئێستاش بەردەوامە، گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت 16ـی ئەم مانگە شاندی هەردوولا لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە درابوو، “هەردوو لا بڕیارماندا وەک یەک تیم کار بکەین و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیکەش ئەنجامبدرێت بۆ فەراهەمکردنی کەش و هەوای لەبار لە رووی یاسایی و سیاسییەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و رووبەڕووبونەوەی ئەو تەحەدیاتانەی لە ناوچەکەدا هەن”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت