بەغداد… کەسێکی نزیکی هادی عامری دەکوژرێت

بەغداد… کەسێکی نزیکی هادی عامری دەکوژرێت

شوبات 18, 2024 17:58
بەغداد… کەسێکی نزیکی هادی عامری دەکوژرێت
0

لایک

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ به‌غدادی پایته‌خت رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در له‌ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداری كوژرا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ قه‌زای راشدیه‌ی سه‌ر به‌ به‌غدادی پایته‌خت، كه‌سێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد، به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌ به‌هۆی ناكۆكی بووه‌ له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك زه‌وی، ئه‌و كه‌سه‌شی كوژراوه‌ ئامۆزای هادی عامریه‌ و ناوی سه‌بری عامریه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكرد، تیمێكی فراكەوتنی تەندروستی گه‌یشتووه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، ته‌رمی كوژراوه‌كه‌یان بۆ پزیشكی دادی به‌غداد گواستووەته‌وه‌، برینداره‌كه‌ش كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ كه‌سێكی نزیكی خانه‌واده‌ی سه‌رۆكی رێكخراوی به‌دره‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و هێزێكی ئه‌منیش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

En az 10 karakter gerekli