وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، 25 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانیایان خستووەتهخوارهوه به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه ئاسمانی مۆسكۆ و ئامانجه‌كانیان بپێكن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “سیسته‌مه‌كانی به‌رگری ئاسمانی رووسیا 25 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان له‌ناوبرد كه له‌لایه‌ن ئۆكرانیا هه‌ڵدرابوون”.
سێرگی سۆبیانین سه‌رۆكی شاره‌وانی مۆسكۆ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی رووسیا له ناوچه‌ی رامێنسكی رووسیا، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان خستووەتهخوارهوه كه به‌ره‌و مۆسكۆ ئاڕاسته‌كرابوو.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی مۆسكۆ رووسیا دووپاتیكرده‌وه كه “هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی رووسیا له ناوچه‌ی رامێنسكی وه‌ڵامی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان دایه‌وه كه به‌ره‌و پایته‌خت ده‌ڕۆیشت، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان و برینداری لێبكه‌وێته‌وه”.
سێرگی سۆبیانین ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، “به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، هیچ زیانێك و بریندارێك له ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه نه‌بووه، هه‌روه‌ها له‌و شوێنه‌ی كه پاشماوه‌كانی لێ كه‌وتووه، له‌كاتێكدا پسپۆڕانی خزمه‌تگوزارییه فریاگوزاریه‌كان له شوێنی رووداوه‌كه كارده‌كه‌ن”.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، خستنه‌خواره‌وه‌ی 25 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانیای له نزیك مۆسكۆی پایته‌خت راگه‌یاند به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی و ماددی ئاشكرابكات.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا