چەند ڕۆژێكە لە سۆشیال میدیا و بەشێك لە میدیاكان، باس لەوە دەكرێ پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بە بۆنەی جەژنی نیشتمانیی عێراق، لە هەرێم و عێراق پشووی فەرمی بێت، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران روونکردنەوە دەدات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ، بە میدیا نێوخۆییەکانی راگەیاند: “رۆژی 3/10/2024، دەوامی لە فەرمانگەکان و قوتابخانەکان ئاسایی دەبێت و پشوو نییە.”
ئاماژەی بەوەش دا، “لە رۆژژمێری فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ڕۆژی 3ی 10، بە پشوو دیار نەکراوە.”
سەرچاوەکە جەختی کردەوە، بۆ پشووی فەرمی، دەبێت فەرمانبەران و هاووڵاتیان پشت بە راگەیاندراوی فەرمی و رۆژمێری فەرمیی حكوومەت ببەستن و گوێ بە دەنگۆکان نەدەن.
ئەمە لەکاتێکدایە عێراقیش دەنگۆی پشووی لە وڵاتەکە رەتکردە و درەنگانی شەوی ڕابردوو، ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند،”3ـی 10 بە بۆنەی جەژنی نیشتمانیی عێراق، پشوو نییە.”