مەسرور بارزانی لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەدا؛ “پێشێلکردنی مافەکانمان قبول ناکەین”
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بارزانی لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەدا؛ “پێشێلکردنی مافەکانمان قبول ناکەین”

مەسرور بارزانی لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەدا؛ “پێشێلکردنی مافەکانمان قبول ناکەین”

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا جەختی لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە رێککەوتنەکان کرا.

حوزه‌یران 8, 2023 17:33
مەسرور بارزانی لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەدا؛ “پێشێلکردنی مافەکانمان قبول ناکەین”
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە (8ـی حوزەیرانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئێرڤن هیکس کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە رێککەوتنەکان کرا.

تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی، لەمبارەیەوە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دووپاتیکردەوە کە هەموو هەوڵێکمان داوە لە چوارچێوەی دەستوور و لەپێناو پاراستنی ماف وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکومەتی فيدراڵ بگەینە رێککەوتن، بەڵام پێشێلکردنی مافەکانمان قبول ناکەین.

En az 10 karakter gerekli