كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاریدا بورهان نه‌مراوی كاندیدی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2021 به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ك په‌رله‌مانتار له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له شوێنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “كۆمسیۆن له ده‌سته‌ی كۆمسیاران تاوتوێی یاداشتنامه‌ی دیوانی سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌باره‌ت به په‌رله‌مانتاری جێگره‌وه بۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی كردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیاریداوه به كاندیدی جێگره‌وه بۆ شوێنی محه‌مه‌د ریكان حه‌لبوسی له لیستی پارێزگای ئه‌نبار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “بورهان ناسر محه‌مه‌د فه‌هد نه‌مراوی زۆرترین ده‌نگی له‌نێو كاندیده سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كان هه‌یه له هاوپه‌یمانی نیشتمانی ته‌قه‌دوم له پارێزگای ئه‌نبار، به‌جۆرێك شه‌ش هه‌زار و 716 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، ده‌بێته په‌رله‌مانتاری عێراق له شوێنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی.
رۆژی 14ی تشرینی دووه‌می 2023، دادگای باڵای فیدراڵی به‌تۆمه‌تی ساخته‌كاری، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له پاشخانی سكاڵایه‌كی یاسایی هات كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار له‌یس دلێمی له دژی تۆماركرابوو.