زانکۆی سەڵاحەدین لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بڕیاردراوە بە دابەشکردنی دەرماڵەی چوار مانگی قوتابیان پێکەوە و ئەوەش هاتووە، بەم زووانە سەرجەم قوتابیان لە کات و شوێنی دابەشکردنەکە ئاگادار دەکرێنەوە.
دەقی راگەیندراوەکە مەپ شێوەیەیە:
لە ژێر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەدواداچوونی ” پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین ” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری کارگێڕی و دارایی و بەڕێوەبەری دارایی سەرۆکایەتی زانکۆ دەرماڵەی چوار مانگی قوتابییان بەیەکەوە دابەشدەکرێت.
قوتابییانی ئازیز بەم زووانە کات و شوێنی وەرگرتنی دەرماڵەی چوار مانگتان بۆ دەنێرین و ئاگادارتان دەکەینەوە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر