راگەیەندراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • راگەیەندراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

راگەیەندراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

نیسان 18, 2024 18:26
راگەیەندراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم
0

لایک

سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند، بەپێی دەستووری عێراق دەبێت مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بەنیشتیمانی بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمیش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جاسم محەمەد سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی پێشوازی لە باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق کرد و گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت کرد لەنێویشیاندا بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێـم.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە خانەنیشنان و سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی باسی لەوە کردووە، بەپێی دەستوری عێراقی 2005 بڕیاردرا كە مووچەی مووچەخۆران بە نیشتیمانی بكرێت.

وتیشی، “سیستمی دیموكراسی عێراق پێویستی بە دامەزراوەی دەستووری و سیستمی هەڵبژاردنی راست هەیە لەگەڵ هەڵبژاردنی دادپەروەرانە لە ژێر سەرپەرشتی كۆمیسیۆنێكی هەڵبژاردنی سەربەخۆدا”.

لایخۆشییەوە، بالیۆزی هەنگاریا جەختی لەوە کردەوە، بەردەوام دەبن لە پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانیان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا و رۆڵی دادگای باڵای فیدڕاڵی لە چەسپاندنی بنەما دەستووری و دیموکراسییەکان بۆ بنیادنانی سیستەمێکی پەرلەمان لەسەر بنەمای سەروەری یاسا بەرز نرخاند.

En az 10 karakter gerekli