ئەردۆغان: ناکۆکی ئەتۆمی تەنیا بە دانوستان چارەسەر دەکرێت نەک بە جەنگ
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەردۆغان: ناکۆکی ئەتۆمی تەنیا بە دانوستان چارەسەر دەکرێت نەک بە جەنگ

ئەردۆغان: ناکۆکی ئەتۆمی تەنیا بە دانوستان چارەسەر دەکرێت نەک بە جەنگ

حوزه‌یران 14, 2025 18:48
ئەردۆغان: ناکۆکی ئەتۆمی تەنیا بە دانوستان چارەسەر دەکرێت نەک بە جەنگ
0

لایک

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت: هێرشەکانی ئیسرائیل جارێکی دیکە ئاشکرای کرد کە ئەو وڵاتە، بە شێوەیەکی نابەرپرسانە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە و جیهان دەکات.

ئەمڕۆ شەممە، رێكەوتی 14ـی حوزەیرانی 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕایگەیاند: ناکۆکی ئەتۆمی تەنیا بە دانوستان چارەسەر دەکرێت، نەک بە جەنگ.

جەختی لەوەش کردەوە، ئامانجی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، تێکدانی هەوڵەکانی ئاشتییە، لە کاتێکدا دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی تاران، بەردەوامە.

قسەکانی ئەردۆغان لە کاتیكدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایاگەیاندبوو، پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی ئەم دوایانە بە تەواوی کاریگەری لەسەر کشانەوەمان لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا هەبووە.

ئاماژە بەوەش کردبوو، ئەمریکا بە کردەوەکانی، دانوستانەکانی بێ بەها کرد، ناکرێت خۆت وا پیشان بدەی کە ئاشتیت دەوێت، بەڵام لە هەمان کاتدا هاوکاری دوژمنیش بکەیت.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازی و زانایانی ئەتۆمی ئێرانشی، کوشت.

En az 10 karakter gerekli