حکومەتی هەرێم: لیستی مووچەخۆران رەوانەی بەغداد کراوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • حکومەتی هەرێم: لیستی مووچەخۆران رەوانەی بەغداد کراوە

حکومەتی هەرێم: لیستی مووچەخۆران رەوانەی بەغداد کراوە

تشرینی دووه‌م 22, 2023 18:59
حکومەتی هەرێم: لیستی مووچەخۆران رەوانەی بەغداد کراوە
0

لایک

حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجامی پڕۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریى دارایی فیدراڵ و هەرێم خراوەتەڕوو و خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاڕاستەی حکومەتی بەغداد کراوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە راگەیەنراویکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبووەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سیراج بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، راپۆرتێکی سەبارەت بە میلاکی گشتی و هێزی کاری کەرتی گشتیى حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، بە ژمارە و داتا و زانیاریى ورد لەسەر ئەم بابەتە و پێشنیار و چارەسەری پێویستی خستەڕوو، بە مەبەستی بە دامەزراوەییکردنی پرۆسەی دامەزراندن لە کەرتی گشتی، بە رەچاوکردنی پەیکەری کارگێڕی و بەڕێوەبردنی پێکهاتەی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێم.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەمبارەیەوە پێشنیارو ڕاسپاردەی پێویستی بۆ ڕێکخستنەوەی میلاکات و وەزیفەی گشتی بە شێوەیەکی زانستی لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان پێشکەش کرد کە کاریگەریى ئەرێنی دەبێت لەسەر کەرتی وەزیفەی گشتی.

باس لەوەشکراوە، دواتر لە نێو راپۆرتەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، ئەنجامی پڕۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریى دارایی فیدراڵ و هەرێمی خستەڕوو سەبارەت بە میلاکی گشتی و ئاماژەیدا بەوە دا کە سەرجەم خشتە و زانیاری و ژمارەکان خراونەتە بەردەم تیمی هاوبەشی وردبینی و لە ئەنجامدا دوای وردبینی.

حکومەتی هەرێم ئەوەشی ئاشکرا کردوە، خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم پێشکەش بەهەردوو حکومەتی فیدڕاڵیی و هەرێم کرا کە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی دابینکردنی شایستەی دارایی مووچەخۆران.

لە راگەیەنراوی حکومەتی هەرێم ئەوەش هاتووە، لە بڕگەیەکی دیکەی کارنامەکە، گفتوگۆ له‌بارەی جێبەجێکردنی چەند ماددە و بڕگەیەکی دیکەی یاسای چاکسازی کرا تایبەت بە بواری خانەنشینی کە لەلایەن عەبدولحەکیم خەسرەو سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی خرایەڕوو.

En az 10 karakter gerekli