کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئازەربایجان

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئازەربایجان

ئایار 7, 2025 13:28
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئازەربایجان
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێكەوتی 7ـی ئایاری 2025، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند “بەخێرهاتنی وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان بۆ عێراق دەکەم، کە ئێمە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەم سەردانەی ئەو وڵاتە دەکەین و یەکەم سەردانیانە بۆ عێراق.”

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئازەربایجان، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمەکانی ڕابردوو، لەگەڵ ئەوەی کە ئازەربایجان بەشێکە لە یەکێتی سۆڤییەت پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیش نوێ نین و کۆنن و پەوەیندییەکانمان لەسەر بنەمایەکی ڕوونن.

 فوئاد حوسێن دەشڵێت، لە ڕووی جوگرافیاوە ئازەربایجان نزیکە لە عێراقەوە لە ڕووی جوگرافیاوە ئێمە لەسەر یەک هێڵی جوگرافین، لە ڕووی کولتووری، ڕۆشنبیری و ئایینی ئێمە هاوبەشین، لەگەڵ ئەوەش دا، پرسی بازرگانی و ئابووریمان نوێ کردەوە و تاوتوێمان کرد.

هاوكات وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند، “کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆمان لەسەر چەند پرسێکی جیاواز و لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوو وڵاتە.”

En az 10 karakter gerekli