وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئێران: دۆخی عێراق و ناوچەکەمان تاوتوێكرد

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئێران: دۆخی عێراق و ناوچەکەمان تاوتوێكرد

تشرینی دووه‌م 1, 2023 16:54
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئێران: دۆخی عێراق و ناوچەکەمان تاوتوێكرد
0

لایک

هه‌ریه‌كه‌ له‌ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و حوسێن ئەمیرعەبدولله‌هیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەنقەرە کۆبوونەوە، له‌باره‌ی دۆخی فه‌ڵه‌ستین هه‌روه‌ها عێراق و سووریا گفتوگۆیان كرد و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.

حسێن ئه‌میر عه‌بدولله‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌ رۆنامه‌وانیكه‌دا رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمار و هاكان فیدان هاوتاكه‌ی كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یادی 100 ساڵه‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی توركیا و پیرۆزبایی له‌ ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵكی توركیا ده‌كات، بابه‌تی سه‌ره‌كی گفتوگۆكانیان پرسی فه‌ڵه‌ستین بووه‌ و رژێمی زایۆنی 26 رۆژه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك تاوانی جه‌نگ ئه‌نجامده‌دات و ژنان و منداڵان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆردوومان ده‌كات و بە چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو بۆردومان ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی غه‌ززه‌ فراوان نه‌بێت وڵاته‌كه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان ئه‌نجامده‌دات و ئیبراهیم رەئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و وڵاتانی ئیسلامی و به‌رپرسی وڵاتانی عه‌ره‌بی كۆبوونه‌وه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ له‌ هێرشی رژێمی ئیسرائیل بگیرێت كه‌ ژن و منداڵ و هاوڵاتانی مه‌ده‌نی ده‌كوژێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی، “ئیبراهیم ره‌ئیسی له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی توركیا ده‌كات و باسی پرسی سنووریه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و چه‌ندین پرسی دیكه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن و پلانمان هه‌یه‌ بازاڕی هاوبه‌ش له‌سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات دروستبكه‌ین”.

لایخۆیه‌وه‌ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا له‌ كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند، “نامانەوێت شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس گەورە بێت و ناوچەکە بگرێتەوە، هه‌روه‌ها دەبێت هاوکاری مرۆیی زیاتر رەوانەی شارەکە بکرێت”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، شه‌ڕی غه‌ززه‌ قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی له‌ناوچه‌كه‌ هێناوه‌ته‌ كایه‌وه‌ و ئه‌مڕۆش شه‌ڕی جیهانی سێیه‌م هه‌یه‌”، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆشیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ باسیان له‌ دۆخی سووریا و عێراق كردوه‌ و توركیا هه‌موو پشتیوانییه‌كی حكومه‌تی عێراق ده‌كات.

En az 10 karakter gerekli