لە ساڵی 2025 عێراق میوانداریی لووتکەی جیهانی عەرەبی دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە ساڵی 2025 عێراق میوانداریی لووتکەی جیهانی عەرەبی دەکات

لە ساڵی 2025 عێراق میوانداریی لووتکەی جیهانی عەرەبی دەکات

ئایار 16, 2024 17:39
لە ساڵی 2025 عێراق میوانداریی لووتکەی جیهانی عەرەبی دەکات
0

لایک



عەبدولـلەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لەو وتارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە 33ـەمین لوتکەی عەرەبی  کە لە بەحرێن بەڕێوە دەچێت، پێشکەشی کرد وتی: عێراق بە سەرکردایەتیی حکومەتەکەی دەستی بە شۆڕشێکی خزمەتگوزاریی و پیشەسازی کردووە بۆ ئەوەی وەبەرهێنانی زیاتر لە وڵاتدا بکرێت.

وتیشی: رێگریی لە هەر هەوڵێک دەکەین کە خاکی عيراق لە دژی وڵاتانی دیکە بەکار بهێنرێت. راشیگەیاند، ساڵی 2025 عێراق میوانداریی 34ـەمین لووتکەی جیهانی عەرەبی دەکات.

 سەرۆککۆماری عێراق لە وتارەکەیدا سەبارەت بە دۆخی بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی وتی: ئەمڕۆ هەموومان بە یەکەوە دژ بە دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەوەستینەوە و ئەوەی ئیسرائیل دەیکات بە هەموو پێوەرێک کۆمەڵکوژییە.

هەروەها جەخت لە هەڵوێستی عێراق بۆ پشتیوانیی کردنی گەلی فەڵەستین کردەوە و رایگەیاند، دەبێت دەوڵەتی فەڵەستین دابمەزرێت و پایتەختەکەشی قودس بێت.

هەر لە وتارەکەیدا، عەبدولـلەتیف رەشید داوای لە هەموو لایەنە ناکۆکەکانی سوودان کرد لەپێناو چارەکردنی قەیران و ناکۆکییەکانیان، ڕێگەی دیالۆگ بگرنەبەر.

سەبارەت بە دۆخی لوبنان رایگەیاند، عێراق هەموو پشتیوانییەکی لوبنان دەکات بۆ ئەوەی دۆخێکی سەقامگیریی سیاسیی و ئابووریی هەبێت.

لە بارەی شەڕی ناوخۆیی یەمەن، سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی دا، پشتیوانیی هەر هەنگاوێکی گەلی یەمەن دەکەین تاوەکوو سەقامگیریی بۆ وڵاتەکەیان بگەڕێننەوە.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەرۆککۆماری عێراق داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هاوکاریی ئەو وڵاتانە بکات کە بەهۆی گۆڕانەکانی کەشوهەوا زیانی ژینگەییان پێگەیشتووە.

En az 10 karakter gerekli