بەهۆی تەقینەوە لە کارگەیەکی پێداویستی پزیشکی و جوانکاری لە پارێزگای ئەلبورز ناوڕاستی ئێران، 53 کەس بریندار بوون.
ئەحمەد مەهدەوی، سەرۆکی ناوەندی فریاکەوتنی پارێزگای ئەلبورز ئەحمەد مەهدەوی لەبارەی رووداوەکە بە ئاژانسی فەرمی ئێران (ایرنا)ی راگەیاندووە کە برینی هەندێک لە برینداران سەختە.
کاتژمێر 15:00ـی دوای نیوەڕۆ کارگەیەکی پێداویستی پزیشکی و جوانکاری لە ناوچەی پیشەسازی سیمین دەشت سەر بە شارۆچکەی فەردیس پارێزگای ئەلبورز تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە ئاگری ڵێکەوتووەتەوە.
لە رووداوەکەدا 53 کەس بریندار بوون و بە وتەی حوسێن عاشووری، بەرپرسی تیمەکانی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوەی، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.
دزەکردنی غاز بە هۆکاری تەقینەوەکە زانراوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا