سەرۆکی حکومەت بەدواداچوون بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی هەولێر دەکات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سەرۆکی حکومەت بەدواداچوون بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی هەولێر دەکات

سەرۆکی حکومەت بەدواداچوون بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی هەولێر دەکات

شوبات 27, 2024 23:04
سەرۆکی حکومەت بەدواداچوون بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی هەولێر دەکات
0

لایک

ئەمشەو سێشەممە 2/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، بۆ بەدواداچوونی رووداوی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی لەنگەی هەولێر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و دەزگا پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد بۆ هۆکارەکانی روودانی ئاگرەکە بکەن.

سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس و ئاسایش و هاتووچۆ و تەندروستی و شارەوانی کرد بۆ زوو گەیشتن بە شوێنی رووداوەکە و هەوڵەکانیان لە پێناو کۆنترۆڵکردنە ئاگرەکە و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان. ئامادەیی حکومەتیشی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان و دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد کە هەرجی پێویست بێت لەمبارەیەوە ئەنجامی بدەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و وتەبێژی بەرگری شارستانیش رایگەیاند کە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

En az 10 karakter gerekli