دادگای تاوانەکانی رەسافەی بەغداد بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنیی عێراق دەرکرد.
رۆژی یەکشەممە 7ـی ئایاری 2023، دادگای تاوانەکانی رەسافە سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنیی عێراقی دەرکرد کە ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆیەوە.
شەوی 6ـی تەممووزی 2020، هیشام هاشمی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە بەغداد تەقەی لێکرا و کوژرا. دوای ساڵێک لە کوژرانی، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەستگیرکردنی بکوژانی هاشمی راگەیاند. یەکێک لە بکوژانی هیشام هاشمی، کەسێک بوو بە ناوی ئەحمەد کینانی، کە ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆی عێراق بووە و لە کاتی خۆیدا دانپێدانەکەی لە میدیاکان بڵاوکرایەوە