کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

تشرینی یه‌كه‌م 1, 2025 14:28
کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بڵاویکردەوە کە پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان – عێراق کەمێک نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و گەرما ٢-٣ پلە نزم دەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیە:-

هەولێر (ئەربیل) : ٣٤ پلە

سلێمانی : ٣٢ پلە

دهۆک : ٣٣ پلە

زاخۆ :٣٣ پلە

هەڵەبجە : ٣٢ پلە

سۆران : ٣١ پلە

حاجی ئۆمەران : ٢١ پلە

En az 10 karakter gerekli