بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رووی ده‌نگده‌ران كرانه‌وه و ماوه‌ی سێ رۆژیش پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، چوار كاندیدیش كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یان.
به‌هۆی جیاوازی كاته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 8:00ی به‌یانی له نیمچه دوورگه‌ی كامچاتكا و له ناوچه‌ی چوكۆتكا له رۆژهه‌ڵاتی دووری رووسیا، كاتژمێر 23:00ی شه‌وی پێنجشه‌ممه به كاتی مۆسكۆ، ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به‌رووی ده‌نگده‌ران كرانه‌وه، كه سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
له‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌دا چوار كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكی ئێستا وه‌ك كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ، هه‌روه‌ها لۆنید سلۆتسكی كاندیدی پارتی لیبراڵ دیموكراتی رووسیا، نیكۆلای خاریتۆنۆڤ كاندیدی پارتی شیوعی، ڤلاسلاڤ داڤانكۆڤ كاندیدی نوێ پارتی گه‌ل كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن.
زیاتر له دوو هه‌زار و 200 خاڵی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن له پایته‌ختی رووسیا كراونه‌ته‌وه، له 15 تا 17ی ئازاری 2024، له كاتژمێر 08:00 بۆ 20:00 به‌رووی ده‌نگده‌راندا كراوه ده‌بن.
هه‌روه‌ها چه‌ندین ناوه‌ند له نه‌خۆشخانه و زیندانه‌كاندا كارده‌كه‌ن و رۆژی یه‌كشه‌ممه 17ی ئازار دوو سه‌نته‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێنه‌وه كه ناونیشانی نیشته‌جێبونیان جێگیر نییه، ده‌نگده‌رانیش ده‌توانن یان به شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی به به‌كارهێنانی ده‌نگدانی كاغه‌زی ده‌نگ بده‌ن یان به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی به به‌كارهێنانی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگ بده‌ن.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا