پەرلەمانتارێک: وردبینیکردنی لیستی هێزە ئەمنییەکان 10 رۆژی دیکەی پێویستە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • پەرلەمانتارێک: وردبینیکردنی لیستی هێزە ئەمنییەکان 10 رۆژی دیکەی پێویستە

پەرلەمانتارێک: وردبینیکردنی لیستی هێزە ئەمنییەکان 10 رۆژی دیکەی پێویستە

ته‌مموز 8, 2024 10:27
پەرلەمانتارێک: وردبینیکردنی لیستی هێزە ئەمنییەکان 10 رۆژی دیکەی پێویستە
0

لایک

سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ بەدواداچوونی وردبینی لیستی هێزە ئەمنییەکان لە رێی پەرلەمانتارێکی کوردەوە رایدەگەیەنێت کە وردبینیکردنی لیستەکە 10 رۆژی دیکەی پێویستە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، پەیوەندی بە عەمار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ بەدواداچوونی وردبینی لیستی هێزە ئەمنییەکانەوە کردووە.

روونیشیکردەوە کە عەمار سوبحی پێی راگەیاندووە کە “لەئەنجامی وردبینی لیستەکان داوای زانیاریمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بەهۆی بوونی تێبینی لەسەر لیستی هێزە ئەمنییەکان.”

ئەوەشی خستەڕوو لە زاری عەمار سوبحییەوە بڵاوکردەوە کە “حکومەتی هەرێم درەنگ رەزامەند بووە بەپێدانی زانیاری لەسەر لیستەکان بۆ ئەمەش شاندێکی چاودێری دارایی دێتەوە هەرێم و پێویستیان بە 10 رۆژی دیکەیە بۆ تەواوکردنی ڕاپۆرتی وردبینی.”

ئەمەش لە کاتێکدایە کە نزیکەی سێ مانگە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق مووچەیان وەرنەگرتووە.

En az 10 karakter gerekli