سەرۆکى دادگاى فیدراڵى لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، رایگەیاند “جەخت لە جێبەجێکردنى بڕیارەکانمان لەبارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەکەینەوە”.
جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکى دادگاى فیدراڵى ئەوەی خستووەتەڕوو، پێویستە ناردنى پارە بۆ مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بەردەوامبێت، تاوەکو پرۆسەى بەبانکیکردن جێبەجێدەکرێت.
سەرۆکى دادگاى فیدراڵى راشیگەیاندووە “بەگوێرەى رێکارەکانى وەزارەتى دارایی عێراق، رێوشوێنەکانى پرۆسەى بەبانکیکردن، کاتى پێویستە”.
سەرۆکى دادگاى فیدراڵى دەڵێت: “لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبین لەگەڵ سەرۆککۆمار و وەزارەتى دارایی بۆ چارەسەرکردنى رێگرییەکانى بەردەم بڕیارەکە”.
سەرۆککۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف جەمال رەشید، هەڵوێستی خۆی لەسەر بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان روونکردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە رێکخستنەوەی جموجۆڵی بازرگانی لە سەرانسەری سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان و داڕشتنی سیاسەتی دراو، لە دەسەڵاتی فیدراڵییدایە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت