دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت

دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت

حوزه‌یران 9, 2025 12:19
دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت
0

لایک

وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات و داواشیان لی دەکرێت کە ڕەچاوی شەش خاڵ بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، سایلۆی پیرەمەگروونی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری جوتیاران دەکەین سبەینێ سێشەمە دەست بە پرۆسەی بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەمساڵیش وەک ساڵی ڕابردوو گەنم وەرگرتن بە پێی ناوچەکانە و داواشی لە جوتیاران کرد کە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

1- سبەینێ تەنها جوتیارانی سنوری هەر دوو بەشی کشتوکاڵی پیرەمەگروون و تانجەرۆ(عەربەت) گەنمەکانیان بێنن جگە لە جوتیارانی ئەو دوو بەشە کشتوکاڵیە هیچ جوتیارێک لە بەشە کشتوکاڵیەکانی تر ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیان ڕانەگرن .

2- جوتیاران ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیان بە یەک ڕیز ڕاگرن و دەبێت سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان پڕ بن لە دانەوێڵە، بە پێچەوانەوە باج بە دوو ڕیز و بە هیچ ئۆتۆمبێلێکی بەتاڵ و نیوە نادرێت.

3- تراکتۆرەکان لای دیواری سایلۆوە بۆ سەرەوە بۆ لای سەربڕخانەکەی پیرەمەگروون بە یەک ڕیز بۆستن و پێویستە دانەوێڵەیان پێ بێت بە پێچەوانەی ڕێنماییەکان باج بە هیچ تراکتۆرێک نادرێت.

4- بۆ هەر بارهەڵگرێک پێویستە تەنها شۆفێری بارهەڵگرەکە بێتە ژوورەوە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکان هیچ بار هەڵگرێک نابێت لەیەک کەس زیاتری لەگەڵ بێت.

5- وەک تێبنی کراوە، خاوەن ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بە پلێت و ئاسان بۆدی گەڵابەکانیان بەرز کردوەتەوە، بۆ ئەوەی دانەوێڵەی زیاتری لێ بار بکرێت، بۆیە هەر بارهەڵگرێک، بەشێوەیەک بەرزی کردبێتەوە کە ئامێری ڕاکێشانی گەنم بۆ پشکنین نەگانە بنی بۆدیەکە، گەنمەکەی لێ وەرناگیرێت .

6- داواکارین لە جوتیاران گەنمەکانیان تەنها لەو بارهەڵگرانە بارکەن کە خۆیان هەڵی دەڕێژن واتە قەلابن بە پێچەوانەوە گەنمیان لێ وەرناگیرێت .

En az 10 karakter gerekli