بەهۆی هەورەبرووسکە پڕۆژەی ئاوی “ئیفراز – 2” لەکارکەوتووە

بەهۆی هەورەبرووسکە پڕۆژەی ئاوی “ئیفراز – 2” لەکارکەوتووە

شوبات 17, 2024 15:06
بەهۆی هەورەبرووسکە پڕۆژەی ئاوی “ئیفراز – 2” لەکارکەوتووە
0

لایک

بەهۆی هەورەبرووسکە پڕۆژەی ئاوی “ئیفراز – 2” لەکارکەوتووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێریش هاووڵاتییان لە چۆنیەتی دابینکردنی ئاو ئاگاداردەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 17-02-2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییانی ئاگادارکردەوە، بەهۆی هەوەرە تریشقە (برووسک) پڕۆژەی ئاوی “ئیفراز – 2 ” لەکارکەوتووە.

پڕۆژەی ئاوی “ئیفراز – 2 ” سنووری گەڕەکەکانی هەر یەک لە (کوێستان، ئاری، عولەما، سەلاحەددین، نووسەران، حاکماوە، بەشێک بەختیاری، کوردستان، کورانی مخمور) دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ دابینکردنی ئاو، دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارەوە بکەن: 07504467378

ئەمە لە کاتێکدایە، لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە، 14-02-2024، شەپۆلێکی چڕی بارانبارین هەرێمی کوردستان-عێراق گرتووەوە. لە چەند ناوچەیەکی هەرێم بەهۆی زۆری بارانبارینەوە، لافاو دروستبوو و زیان بەر چەند مالێک گەیشت.

بە گوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، لە کاتژمێر 09ـی دوێنێ هەینی تا 09ـی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، زۆرترین رێژەی باران لە شاری کەلار و دەوورووبەری باریوە کە بڕەکەی 30.8 میلیمەتر بووە و، بەهۆیەوە لافاو لە چەند شوێنێک روویداوە.

En az 10 karakter gerekli