زێلێنسکی: رووسیا پلانی هەیە پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا ئەنجام بدات

زێلێنسکی: رووسیا پلانی هەیە پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا ئەنجام بدات

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا، بانگەشەی ئەوەی کرد رووسیا هەڵسەنگاندن بۆ سیناریۆی ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر ناوەندی ئەتۆمی زاپۆریژیا دەکات.

حوزه‌یران 22, 2023 18:45
زێلێنسکی: رووسیا پلانی هەیە پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا ئەنجام بدات
0

لایک

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا، بانگەشەی ئەوەی کرد رووسیا هەڵسەنگاندن بۆ سیناریۆی ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر ناوەندی ئەتۆمی زاپۆریژیا دەکات.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا باسی لەو راپۆرتانە کردووە کە دەزگا هەواڵگریی و ئەمنییەکانی ئۆکراینا بەدەستیان هێناوە.

زێلێنسکی بانگەشەی ئەوەی کردووە رووسیا پلانی بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ هەیە و رایگەیاند: “دەزگای هەواڵگرییمان زانیاری ئەوەی بەدەست گەیشتووە کە رووسیا هەڵسەنگاندن بۆ سیناریۆی ئەنجامدانی پەلامارێکی تیرۆریستی بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا دەکات کە دزەپێکردنی تیشکی رادیۆیی لەخۆدەگرێت. ئەوان هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ئەمە”.

سه‌رۆكی ئۆكراینا ئەوەشی ئاشکرا کرد هەموو ئەو زانیاریی و بەڵگانەی لەبەردەستیاندایە بە هاوپەیمانەکانی راگەیاندووە و ئەوەشی خستەڕوو کە “پێویستە ئەورووپا، ئەمریکا، چین، بەڕازیل، هیندستان، جیهانی عەرەبی، وڵاتانی ئەفریقا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەمووان ئەمە بزانن”.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی جەختی لەوەش کردەوە کە نابێت لە هیچ شوێن و ساتێکدا پەلاماری تیرۆریستی ئەنجام بدرێت و رایگەیاند: “پێویستە ئەمجارەش رووداوێکی وەک پەلامارەکەی سەر بەنداوی کاخۆڤکا روونەداتەوە. جیهان هۆشیاربووەتەوە و دەبێت راستەوخۆ بکەوێتەخۆ”.

لە بەرامبەریشدا دیمیتری پێسکۆڤ سکرتێری رۆژنامەوانیی سەرۆکی رووسیا، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، ئەم بانگەشانەی زێلێنسکیی بە “درۆ” ناوبرد.

En az 10 karakter gerekli