لەم مانگەدا 23 جار هێرشکراوەتە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە سوریا و عێراق
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەم مانگەدا 23 جار هێرشکراوەتە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە سوریا و عێراق

لەم مانگەدا 23 جار هێرشکراوەتە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە سوریا و عێراق

تشرینی یه‌كه‌م 30, 2023 21:20
لەم مانگەدا 23 جار هێرشکراوەتە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە سوریا و عێراق
0

لایک

لە رۆژی 17 ئەم مانگەوە هێزە ئەمریکییەکان 23 جار لەلایەن گرووپە چەکدارییەکان لە سووریا و عێراقەوە هێرشیان کراوەتە سەر، بە وتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتەش سەرجەم هێرشەکان پوچەڵکراونەتەوە.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پێنتاگۆن” بە تۆڕی میدیایی “الحرة”ـی راگەیاند، لە رۆژی 17 مانگی (تشرینی یەکەمەوە) هێزە ئەمرییەکان 14 جار لە عێراق و نۆ جار لە سووریا لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکەوە هێرشیانکراوەتە سەر، سەرجەمیان پوچەڵکراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دوو فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا دوو بنکەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی لە ناوچەی بوکمال لە سووریا بۆردومانکرد، ئامانجەکەشی بە رێک و پێکی پێکا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا مافی خۆی لە بەرپەچدانەوەی گرووپە چەکدارییەکان دەپارێزێت، جار لە هەر شوێن و لە هەر کاتێکدا بێت، لەو هەڵوێستەش بەردەوام دەبن.

بەرپرسەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا هیچ هێرشێکی ئاسمانیان لە سووریا ئەنجامنەداوە، هەر هێرشێکیش بکەن دواتر رایدەگەیەنن و زانیاری لە بارەوە دەخەنەڕوو.

پێشتریش لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، هێرشیان کردوەتە سەر بنکەی سوپای پاسدارانی ئێران و کۆمەڵە چەکدارییەکانی دیکەی ئەو وڵاتە لە رۆژهەڵاتی سووریا.

En az 10 karakter gerekli