بایدن: پێویستە كار بۆ به‌رپاكردنی ئاشتیی بكه‌ین
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • بایدن: پێویستە كار بۆ به‌رپاكردنی ئاشتیی بكه‌ین

بایدن: پێویستە كار بۆ به‌رپاكردنی ئاشتیی بكه‌ین

ئه‌یلول 19, 2023 19:06
بایدن: پێویستە كار بۆ به‌رپاكردنی ئاشتیی بكه‌ین
0

لایک

سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا رایگه‌یاند، ده‌بێت كار بۆ به‌رپاكردنی ئاشتی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داهاتویه‌كی زۆر باشمان هه‌بێت، ده‌زانن كه‌ پێكه‌وه‌ توانیمان كۆتایی به‌ زۆر شه‌ڕ بهێنین”، دەشڵێت، “ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ یارمه‌تی هه‌موو جیهان بدات چونكه‌ ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ داهاتووی هه‌مومان پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌ و داهاتووی هه‌موومان په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ و هیچ وڵاتێك به‌ ته‌نها ناتوانێت رووبه‌ڕووی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ ببێته‌وه‌”.

جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ وتارێكدا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، روو له‌ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهان، رایگه‌یاند، “ئێمه‌ پێویستیمان به‌ پێكه‌وه‌ كاركردنی نێوانمانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كۆتایی به‌ شه‌ڕ بهێنین و پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی، به‌ڵام ئه‌مه‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كی گرنگه‌ كه‌ ئێمه‌ پێویستیمان به‌ داهاتووییه‌كی جیاواز هه‌یه‌، پێویستیمان به‌ سه‌ركردایه‌تییه‌ك هه‌یه‌ كه‌ كۆتایی به‌ ركابه‌رییه‌كان بهێنێت، ركاربه‌رییه‌كان گرنگن بێگومان به‌ڵام له‌ هه‌مانكاتدا ده‌بینین كه‌ ئاسته‌نگه‌كان زۆرن و ده‌كرێت برینه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت كۆتایی به‌ جیاوازیه‌كانمان بهێنین و پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جیهانه‌ به‌هێزتر و خۆشتر بكه‌ین”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا جیهان له‌ دۆخێكی سه‌ختدایه‌ و ده‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌ جیاوازه‌كان كاربكه‌ن و ده‌بێت پێكه‌وه‌ وه‌كو هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ كاركردنێكی هاوبه‌شمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویـــه‌كمان هه‌بێت بۆ خۆمان و منداڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا رووبه‌ڕووی قه‌یران و قات و قڕی نه‌بنه‌وه‌.

جۆو بایدن باسی له‌وه‌شكرد، “ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ یارمه‌تی هه‌موو جیهان بدات چونكه‌ ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ داهاتووی هه‌مومان پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌ و داهاتوی هه‌مومان په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ و هیچ وڵاتێك به‌ ته‌نها ناتوانێت روبه‌ڕوی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ ببێته‌وه‌، ئه‌مریكا نه‌وه‌ له‌ دوای نه‌وه‌ كاری كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هاوئاهه‌نگی باش هه‌بێت، چه‌ندین ده‌یه‌ پێش ئێستا ئه‌مریكا و هاوبه‌شه‌كانی و وڵاتانی دیكه‌ پێكه‌وه‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانیان دامه‌زراند، ئامانجێكی سه‌ره‌كی بریتی بو له‌وه‌ی كه‌ پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جیهان بكه‌ینه‌ شوێنێكی باشتر و ژیانی خه‌ڵكی پارێزراوتر بكه‌ین، ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ پێكه‌وه‌ توانیمان كۆتایی به‌ زۆر شه‌ڕ بهێنین، به‌ڵام بیریشمان نه‌چێت خه‌ڵكێكی زۆر له‌ نێوچوون و كوژران”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌نده‌ به‌وه‌ی كه‌ دامه‌زراوه‌كان له‌وانه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه‌ و به‌هێز بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام “ئاگادارین كه‌ ئاسته‌نگی زۆر دێته‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت هه‌موومان كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئاشتی زیاتر سه‌قامگیر بێت و هه‌موو وڵاتانی بانگهێشتبكرێن بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵ و قورسایی خۆیان پیشان بده‌ن، ده‌بێت دڵنیایی بده‌ین له‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ بۆ خه‌ڵكی خۆمان له‌ هه‌موو شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا ده‌ژین، به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌ پێتان ده‌ڵێم ئه‌م سه‌ده‌یه‌ جیاوازه‌ و خه‌ڵك پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین”.

En az 10 karakter gerekli