ئه‌مریكا: پشتیوانی خۆمان بۆ خه‌ڵكی ئێران دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئه‌مریكا: پشتیوانی خۆمان بۆ خه‌ڵكی ئێران دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌

ئه‌مریكا: پشتیوانی خۆمان بۆ خه‌ڵكی ئێران دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌

ئایار 20, 2024 21:58
ئه‌مریكا: پشتیوانی خۆمان بۆ خه‌ڵكی ئێران دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌
0

لایک

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران، هاوخه‌می خۆی ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند، “پشتیوانی خۆمان بۆ خه‌ڵكی ئێران و خه‌باتی ئه‌وان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌”.

ماتیو میله‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه‌، “هاوخه‌می فه‌رمی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ گیانله‌ده‌ستداین ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران و به‌رپرسانی دیكه‌ كه‌ له‌ رووداوێكی هێلیكۆپته‌ردا گیانیان له‌ده‌ستدا”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “له‌ كاتێكدا ئێران سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت، پشتیوانی خۆمان بۆ خه‌ڵكی ئێران و خه‌باتی ئه‌وان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌”.

له‌لای خۆشیه‌وه‌، لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “هیچ زانیارییه‌كی نییه‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌ی كه‌ ئیبراهیم ره‌ئیسی تێیدا گیانی له‌ده‌ستدا، مه‌رجیش نییه‌ كاریگه‌رییه‌كی فراوانتر له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌ هه‌بێت”.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “ناتوانم بیر له‌وه‌ بكه‌مه‌وه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ چی بووبێت”.

En az 10 karakter gerekli