وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، دۆخی ناوچه‌كه هێشتا زۆر مه‌ترسیداره له ناوچه‌كه‌دا و ته‌نها ئاگربه‌ستی شه‌ڕی غه‌ززه ده‌توانێت دۆخه‌كه هێوربكاتهوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئاگربه‌ست ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی كوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له غه‌ززه و ئازادكردنی بارمته‌كان و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی سنووری لوبنان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “هه‌ر وڵاتێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه گرووپه تیرۆرستیه‌كان بكاته ئامانج، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه مه‌ده‌نییه‌كان ئامانجێكی شه‌رعین”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “ئه‌و ئاگربه‌سته ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی كوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له غه‌ززه و ئازادكردنی بارمته‌كان و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی به‌ره‌كانی دیكه، دۆخه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه له 7ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه زۆر مه‌ترسیدار بووه و هه‌ر به‌و شێوه ماوه‌ته‌وه”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی