دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ کێشە و گیروگرفتێک لەبەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان نەماوە و کۆمسیۆن کارەکانی بەڕێکوپێکی بەڕێوەدەچێت.
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە میانەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا، کە لەگەڵ حاکم عومەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامیاندا، ئاماژەیان بەوەکرد بە گرنگییەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڕوانن و بە ئومێدەوە سەیری داهاتووی هەڵبژاردن دەکەن، چاوەڕوانین هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ گرفتێك لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستاندا نیە.
حاکم عومەر، سەرۆکی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکان بەشێوەیەکی باش بەڕێوەچوون و لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت و وتیشی، “هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەر بە ئامادەبونی نوێنەری كونسوڵی وڵاتان و چاودێرە نێودەوڵەتیەكان بەڕێوەدەبەین”.