بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایى با لە هەندێک ناوچە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم بۆ مامناوەند.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دۆخی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 7ـی ئایاری 2023 ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایى با لە هەندێک ناوچە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم بۆ مامناوەند. خێراىی با دەگاتە سەروى 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەندێک کات نمە بارانى کەم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێت بە 1 تــا 3 پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێراى با مامناوەند و لە نێوان (15 – 30) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەندێک کات دەگاتە سەروى 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
بەگوێرەی کەشناسی، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە 2-4 پلە بە بەراورد بە ئەمڕۆ، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت (10 – 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.