نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/5/3 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له گویدۆ کرۆسێتۆ وەزیری بەرگریی ئیتالیا کرد.
بە پێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم، له كۆبوونه‌وەکەدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ ڕۆما، دۆخى سياسيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداد، ڕۆڵى ئيتاليا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى سه‌ربازيى ئيتاليا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا دووپات كرده‌وه و خواستى هه‌رێمى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيتاليا ده‌ربڕى، به‌تايبه‌تيش فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى ئه‌منيدا.
بارزانی هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵى هێزه‌كانى ئيتالياى له هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ مه‌شق و ڕاهێنانيان به پێشمه‌رگه.

لاى خۆيه‌وه گویدۆ کرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاليا وێڕاى ده‌ربڕينى به‌رده‌واميى پشتگيريى سه‌ربازيى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێزانينى ئيتاليا بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێكشكاندنى داعشدا، دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم ده‌ڕوانێت و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌رێمى و عێراقى به گرنگ بۆ ناوچه‌كه و جيهان له قه‌ڵه‌م دا.
چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو كه تيايدا باڵيۆزى ئيتاليا له عێراق، كونسولى گشتى و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئيتاليا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت