ئەمریکا دوو هەزار سەرباز دەنێرێتە غەززە

ئەمریکا دوو هەزار سەرباز دەنێرێتە غەززە

تشرینی یه‌كه‌م 16, 2023 19:50
ئەمریکا دوو هەزار سەرباز دەنێرێتە غەززە
0

لایک

چەند بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا رایانگەیاند، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پێنتاگۆن” دوو هەزار سەربازی بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی زەمینی غەززە تەرخانکردوە.

رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا دوو هەزار سەربازی دەستنیشان کردوە و ئامادەیان دەکات بۆ ئەوەی لە ناوچەکانی دەوورووبەری غەززە بۆ پشتیوانی ئیسرائیل بڵاوەیان پێ بکات.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەو هێزە ئەمریکییە ئەرکی راوێژکاری و پێشکەشکردنی پشتیوانی پزیشکی دەبێت و لە هێزە جیاوازە چەکدارەکانی ئەمریکا جیاکراونەتەوە و لەوانەیە ئەرکی جەنگییان پێنەبەخشرێت.

ئەوەشیان خستەڕوو، ئەو هێزە ئەمریکییەی دەستنیشانکراوە لە ئێستادا بەشێکیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا جێگیرکراون، تا ئێستاش روون نییە لە کوێوە ئەو هێزانە رەوانەی ئیسرائیل دەکرێن.

لە ماوەی رابردوو لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا ئامادەکاری بۆ پشتیوانی کردن لە ئیسرائیل دەکات، ئەویش ئەگەر هاتوو ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە غەززە ئەنجامدرا.

لە ئێستادا چەندین کەشتی جەنگی و دوو کەشتی هەڵگری فڕۆکەی ئەمریکی رەوانەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاس لە نزیک ناوچە ئاوییەکانی ئیسرائیل کراون، جۆو بایدنیش دەڵێت، “هەڵوێستی پشتیوانیکردنمان لە جولەکە هەمیشە نەگۆڕ دەبێت.”

En az 10 karakter gerekli