ته‌ندروستی لوبنان ئاماری كوژران و برینداربووانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی راگه‌یاند

ته‌ندروستی لوبنان ئاماری كوژران و برینداربووانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی راگه‌یاند

ئه‌یلول 18, 2024 21:17
ته‌ندروستی لوبنان ئاماری كوژران و برینداربووانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی راگه‌یاند
0

لایک

ته‌ندروستی لوبنان ئاماری كوژران و برینداربوانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ زیادبوونی ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌ نوێیه‌كانی ڕاگه‌یاند كه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی لوبنان هه‌بووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ژماره‌ی سه‌ره‌تایی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی باشووری به‌یروت، نۆ كوژراو و زیاتر له‌ 300 بریندار بوون، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ نوێیه‌كانی ئامێره‌ بێ ته‌له‌كان.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، “برینداره‌كان زۆربه‌یان گه‌یشتوونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كانی به‌قاع و نه‌خۆشخانه‌كانی نه‌به‌تیه‌ پڕ بوون له‌ ده‌یان بریندار”.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ڕۆژێك دوای ته‌قینه‌وه‌ هاوشێوه‌كان له‌سه‌ر ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن (په‌یجه‌ر) ته‌قینه‌وه‌كان له‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی لوبنان ده‌نگیان دایه‌وه‌ و سه‌دان ئه‌ندامی حزبوڵایان كرده‌ ئامانج و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان ته‌نها دوێنێ ته‌قینه‌وه‌كان بوونه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 12 كه‌س و نزیکەی دوو هەزار و 800 کەسی دیكه‌ش برینداربوون.

En az 10 karakter gerekli