به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان سه‌دان كه‌س له‌ لوبنان برینداربوون

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان سه‌دان كه‌س له‌ لوبنان برینداربوون

ئه‌یلول 17, 2024 17:30
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان سه‌دان كه‌س له‌ لوبنان برینداربوون
0

لایک

له‌ چه‌ندان ناوچه‌ی لوبناندا زنجیره‌یه‌ك ڕووداوی له‌ناكاو و چاوه‌ڕواننه‌كراو ڕوو ده‌ده‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان كه‌س بریندار بوون؛ هاوكات نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ داوای فریاگوزاری خێرا و به‌په‌له‌ ده‌كه‌ن.

ئاژانسه‌كانی هه‌وڵ بڵاویان كرده‌وه‌، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 17ـی ئه‌یلوولی 2024، له‌ چه‌ندان ناوچه‌ی لوبناندا زنجیره‌یه‌ك ڕووداوی له‌ناكاو و چاوه‌ڕواننه‌كراو ڕوویان داوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س بریندار بوون و به‌په‌له‌ گه‌یاندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كان.

له‌م باره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حزبوڵڵای لوبنانی ڕایگه‌یاندووه‌، هه‌واڵگری ئیسرائیل توانیویه‌تی بچێته‌ ناو ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامانیان.

هاوكات ئاژانسی مێدیای نیشتمانی لوبنان ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، هه‌واڵگری ئیسرائیل توانیویه‌تی بچێت  ناو ئامێری جۆری “په‌یجه‌ر”ـی ئه‌ندامانی حزبوڵڵا، كه‌ ئامێرێكی بچووكه‌ و بۆ په‌یوه‌ندی به‌كار دێت و له‌ ئه‌نجامی ئه‌م چوونه‌ ژووره‌وه‌یه‌دا، ئامێره‌كان كه‌ به‌ ده‌ستی ئه‌ندامانی حزبوڵڵاوه‌ بووه‌، ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و سه‌دان كه‌سیان لێ بریندار بووه‌.

له‌ لای خۆیانه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ پڕ بوونه‌ له‌ برینداران و داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كرێت فریای برینداره‌كان بكه‌ون و خوێن ببه‌خشن.

En az 10 karakter gerekli