وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیکرد سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیێندرێت.
شه‌وی رابردوو له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه و به‌هۆیه‌وه 94 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
وەک هاوخەمی و ڕێز لە ڕۆحی قوربانییانی ڕووداوەکەی حەمدانییە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانی کرد سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان ڕابگەیێندرێت.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم ڕووداوەش، بەڕێزیان فەرمانی کردووە تیمەکانی تەندروستی و فریاگوزاری، بەدەم قوربانییانەوە بچن و دەرگای نەخۆشخانەکانی کوردستان بە ڕووی بریندارەکان بکرێتەوە بۆ چارەسەری پێویستییان.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت