په‌رله‌مانی توركیا به ده‌نگی 357 په‌رله‌مانتار بڕیاریدا به مانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له عێراق و سووریا بۆ دوو ساڵی دیكه، له به‌رامبه‌ردا 164 په‌رله‌مانتار به نه‌خێر ده‌نگیاندا.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌یدا په‌رله‌مانی توركیا پرسی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیای له عێراق و سووریا خسته‌ده‌نگدانه‌وه و به ده‌نگی 357 په‌رله‌مانتار به “به‌ڵێ” ده‌نگیدا به‌مانه‌وه‌ی هێزه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه، هاوكات 164 په‌رله‌مانتار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به “نه‌خێر” ده‌نگیاندا.
لەو یاداشتەدا کە بە واژۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا نێردراوە، جەخت لەوە کراوەتەوە کە “مەترسییەکانی ناوچەکانی تەنیشت سنوورە وشکانییەکانی باشووری تورکیا و ژینگەی ململانێی بەردەوام لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بەردەوام لە زیادبووندان، تورکیاش گرنگییەکی زۆر بە پاراستنی یەکپارچەیی خاک و یەکگرتوویی نیشتمانی و سەقامگیریی عێراقی دراوسێی خۆی دەدات”.
لە یاداشتەکەدا باس له‌وه‌شكراوه، “پێویستە رێوشوێنی خۆپارێزی پێویست بگرێتەبەر بەگوێرەی ئەو مافانەی لە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە سەرهەڵدەدەن، لە بەرامبەر هەموو جۆرە مەترسی و هەڕەشە و کردەوەیەک کە رەنگە مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا دروست بکەن، بە ئامانجی یەکپارچەیی خاکی عێراق و سووریا لە رێگەی تیرۆر و دروستکردنی باوەڕی ناشەرعی لە بوارەکەدا، لە رووی ئاسایشی نیشتمانییەوە”.