یەکێتی: پارتی لە هەندێک پرس نەهاتووەتە پێشەوە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • یەکێتی: پارتی لە هەندێک پرس نەهاتووەتە پێشەوە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن

یەکێتی: پارتی لە هەندێک پرس نەهاتووەتە پێشەوە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن لە هەرێم تۆمارکردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.

ئایار 2, 2023 21:24
یەکێتی: پارتی لە هەندێک پرس نەهاتووەتە پێشەوە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن
0

لایک

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن لە هەرێم تۆمارکردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.

زیاد جەبار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بەوە دا، “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكرێت بۆ چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر پارێزگایه‌ك نوێنه‌ری خۆی بنێرێته‌ په‌رله‌مان به‌هێنده‌ی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی و نوێنه‌رایه‌تی خۆی بكات”.

سەبارەت بە بابەتی تۆماری دەنگدەران باسی لەوە کرد، “بابەتی تۆماری دەنگدەران كه‌ هه‌موو لایه‌ك كۆكن لەسەر ئەوەی‌ تۆمارێكی پاكوبێگه‌رد نیه‌، بۆیه‌ داوایان كردوه‌ كه‌ بایۆمه‌تر عێراق به‌كاربهێنرێت كه‌ لە ساڵی 2021 هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پێكراوه‌”.

زیاد جەبار وتیشی، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن ئامار و داتا و زانیاری وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق به‌كاربهێنرێت كه‌ جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم كه‌ “وه‌زاره‌ته‌كه‌ خۆی دان به‌و ئاماره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا نانێت”.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “له‌ ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زۆر هه‌وڵمانداوه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌و رێككه‌وتنه‌ سیاسیه‌ی كه‌ كراوه‌ له‌نێوانماندا بۆ ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن كارابكه‌ینه‌وه‌ و یاساكه‌ هه‌موار بكه‌ینه‌وه‌، ئێستا كه‌ كات نه‌ماوه‌ و بێئومێدبووین له‌وه‌ی ئه‌م یاسایه‌ هه‌مواربكه‌ینه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به‌هی خۆی بزانێت، بۆیه‌ په‌نامان بۆ دادگای فیدڕاڵی بردووه‌ و هه‌موو رێكارێكی یاسایی و ده‌ستوری ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ دادگای فیدڕاڵی سكاڵایان تۆماركردوه‌ بۆ ئەوەی یاساکە ھەمواربکرێتەوە.

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان وتیشی، “پارتی لە ھەندێك پرس نەھاتوه‌تە پێشەوە بۆ ھەمواری یاساکە و ئەوەش ھۆکاری سەرەکی بووە تا ڕێگری دروستبێت بۆ ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن”.

En az 10 karakter gerekli