به‌ڕێوه‌به‌ری تێليگرام ئازادکرا

به‌ڕێوه‌به‌ری تێليگرام ئازادکرا

ئاب 28, 2024 22:14
به‌ڕێوه‌به‌ری تێليگرام ئازادکرا
0

لایک

داواكاری گشتی فەره‌نسا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پاڤێل دورۆڤ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێليگرامی ئازاد كرد، دوای چوار ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌و پلاتفۆرمه‌ بۆ چالاكییه‌ نایاساییه‌كان.

پاڤێل دورۆڤ له‌كاتی دابه‌زینی له‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نزیك پاریس ئێواره‌ی شه‌ممه‌ی رابردوو ده‌ستگیركرا و تیشكی خسته‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی تاوانكاری دابینكه‌رانی ئه‌په‌كان و مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌ كوێ كۆتایی دێت و جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ له‌ كوێوه‌ ده‌ستپێده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن داواكاری گشتی پاریسه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، “دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پاڤێل دورۆڤی كۆتایی پێهێناوه‌ و بۆ یه‌كه‌مجاریش ئاماده‌ ده‌بێت بۆ دادگاییكردن، له‌وێدا ئه‌گه‌ری تۆمه‌تباركردنیش ده‌خرێته‌ پاڵ”.

تۆمه‌ته‌كانی دیكه‌ی دژ به‌ پاڤێل دورۆڤ كه‌ هاوڵاتییه‌كی فەره‌نسییە، بریتین له‌ به‌كارهێنانی پلاتفۆرمه‌كه‌ی بۆ ماده‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان، بازرگانیكردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، ساخته‌كاری، هاندانی مامه‌ڵه‌ی تاوانه‌ ڕێكخراوه‌كان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تێليگرام له‌ هاوبه‌شكردنی زانیاری یان به‌ڵگه‌نامه‌ له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌ران كاتێك یاسا داوا ده‌كات.

ڕۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆ بڵاویكرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی فەره‌نسا هه‌روه‌ها فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ نیكۆلای برای پاڤێل دورۆڤ و یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای تێلێگرام ده‌ركردووه‌ و دوو فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ ئه‌و دوو برایه‌ له‌ مانگی ئازاری ئه‌مساڵ ده‌ركراون.


En az 10 karakter gerekli