لەبارەی پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێککەوتن کرا

لەبارەی پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێککەوتن کرا

ئایار 29, 2024 21:27
لەبارەی پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێککەوتن کرا
0

لایک

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆک وەزیرانی عێراق و هێزە سیاسییەکانی کەرکووک رێککەوتن کرا لەسەر دەستکردن بە جێبەجێکردنی رێکارە دەستوورییەکانی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی سێیەم کۆبوونەوەی هێزە سیاسییەکانی پارێزگای کەرکووکی کرد.

لە کۆبوونەوەکە باس لە دانوستانەکانی رێککەوتنی سیاسی پێکهاتەکانی پارێزگاکە و میکانیزمەکانی پێکهێنانی حکومەتی ناوخۆیی کەرکووک کرا بە گوێرەی یاسا، ئەویش لە پێناو پاراستنی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکانی کەرکووک.

هەر لەو کۆبوونەوەیە توێژینەوە لەسەر ژمارەیەک تێبینی کرا و پێداچوونەوەی بۆ کرا، هەروەها لایەنەکان رێککەوتن لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە وادەی دیاریکراودا، لە پێناو دەستکردن بە رێکارە دەستوورییەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک.

En az 10 karakter gerekli