بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی کەش و هەوا بڵاوکردەوە.
بە پێی راگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا، پلەکانی گەرما بەرزدەبێت بە (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
ئاماژە بەوەش کراوە، سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان، لە دواینیوەڕۆ بە هۆی چالاکبوونی خێرایی باوە لە هەندێک ناوچەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.