سوودانی و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان پرسی ھەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان پرسی ھەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد

سوودانی و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان پرسی ھەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.

ئایار 18, 2023 19:21
سوودانی و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان پرسی ھەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد
0

لایک

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بارەی کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی و بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان سەرپەرشتی کۆبوونەیەکی تایبەت بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجامدراوە.

سوودانی لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ئاماژەی بەوە کردووە، بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی ھەموو پاڵپشتییەک بۆ کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەی لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتوو بێت بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان.

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوە کردووە،سەرکەوتنی کار و ئەرکەکانی کۆمیسیۆن لە رێکخستن و ئەنجامدانی ھەڵبژاردەکان، مانای پابەندوونی حکوومەت لە ئەنجامدانی پرۆسەکە دووپات دەکاتەوە.

سوودانی داوای لە سەرۆک و ئەندامانی ‌کۆمیسیۆن کردووە کە پابەندبن بە بەبێ لایەنی خۆیان لە جێبەجیکردنی ئەرکەکانیاندا و رێگایش نەدەن ھیچ لایەک دەست وەرداتە کاوربارەکانی کۆمیسیۆنەوە، ئەوەیش لە پێناو پاراستنی شەفافییەتی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان.

بەپێی یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەبێت شەشی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت کە 10 ساڵە ئەنجام نەدراوە.

En az 10 karakter gerekli