نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە ئێران دەکات و داوای ڕاگرتنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، بە فەرمی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی گەل، حکومەت و سەرکردایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بۆ کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئەو وڵاتە.
دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق:
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى گه‌ل و حكومه‌ت و سهركردايهتيى ئێران ده‌كه‌ين بۆ شه‌هيدبوونى خوالێخۆشبوو ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامهنهيى، رابه‌رى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و زاناى ديارى ئايينى، هاوسۆز و هاوبه‌شى خهميانين. له خواى مه‌زن داواكارين گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
له‌م كاته سه‌خته‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیيانهى كێشه‌كان دهكهينهوه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى له راگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گێڕانەوەى سه‌قامگيرى بۆ ناوچه‌كه جێبه‌جێ بكات.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/3/1
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت