ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دوایین دۆخی هەرێم و عێراق کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دوایین دۆخی هەرێم و عێراق کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دوایین دۆخی هەرێم و عێراق کۆدەبێتەوە

ئایار 18, 2023 09:23
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دوایین دۆخی هەرێم و عێراق کۆدەبێتەوە
0

لایک

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیار وایە جێنین پلاسخارت دوایین گۆڕانکاری بخاتەڕوو.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند: ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەبارەی دۆخی سیایسی عێراقەوە ئەنجامدەدرێت و جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەت و سەرۆکی تیمی یۆنامی دوایین گۆڕانکارییەکان ئاشکرا دەکات.

لە درێژەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە، پلاسخارت دوایین پێشوەچوونی سیاسی دەخاتەڕوو و لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بودجەی سێ ساڵی ڕەوانەی پەرلەمان کردووە و چاوەڕێی ئەوەیە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات بۆ ئەوەی کارنامەی حکومەت جێبەجێبکرێت.

لەبارەی هەرێمەوە، ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند: گفتوگۆ لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستاندا بەردەوامە دەربارەی بابەتە هەڵپەسێردراوەکان و لەناویشیاندا بڕیارەکەی ژوری نێوبژیوانی بازرگانی سەر بەدادگای پاریسە و لە سەرەتای مانگی رابردوودا رێککەوتنی کاتی لەنێوان هەردولا ئەنجامدراوە و لە 11ی ئەم مانگەش بەغداد داوای لە ئەنقەرە کردووە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە بکات.

En az 10 karakter gerekli