پارێزگاری بانکی ناوەندی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاتییە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • پارێزگاری بانکی ناوەندی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاتییە

پارێزگاری بانکی ناوەندی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاتییە

ته‌مموز 27, 2023 17:04
پارێزگاری بانکی ناوەندی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاتییە
0

لایک

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لەبارەی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دڵنیایی دەدات و رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاتییە و هیچ سزایەکی نوێ نییە و بانکی ناوەندی بەردەوامە لە دابینکردنی دۆلار بە ڕێژەی فەرمی.

عەلی عەلاق ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند، “بانکی ناوەندی بەردەوامە لە دابینکردنی دۆلار بە ڕێژەی فەرمی و داواکاری کڕین هەموو مامەڵە شەرعیەکان دەگرێتەوە، لەوانەش حەواڵە و قەرز بۆ هاوردەکردنی جۆراوجۆر”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەوەی لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراوەوە باسی لێوە دەکرێت مانای ئەوە نییە کە بەرزبوونەوەی نرخی فەرمی هەیە، کە تا ئێستاش هەر وەک خۆیەتی، بەڵکو بەرزبوونەوەی نرخی نەختینە لە بازاڕەکانی دراودا ڕوودەدات، هۆکارەکەی دوودڵی هەندێک لە بازرگانەکانە بۆ چوونە ناو پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی”.

پارێزگاری بانکی ناوەندی باسی لەوەشکرد، “هەندێک لە بازرگانان مامەڵەی دارایی شەرعی ناکەن، بۆیە ناچنە ناو پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنییەوە، رۆڵی ئێمە لە بانکی ناوەندیی ئەوەیە هەموو ئەوانەی پێویستیان بەکڕینی دۆلار هەیە بەرەو رێگا یاساییەکە پاڵیان پێوەبنێین”.

ئەوەشی خستەڕو، “رۆژانە بەتێکڕا 155 ملیۆن دۆلار دەفرۆشین ‌و بەشی ئەوە یەدەگمان هەیە هەموو پێداویستییەکان پڕبکەینەوە، کێشەکە ئەوەیە هەندێک لەوانەی دەیانەوێت دۆلار بکڕن، پشت بە رێگا دروستەکە نابەستن کە رۆیشتنە بۆ ناو پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی”. 

پەیوەست بە ئاسانکردنی رێوشوێنەکان دۆلار لەلایەن هاوڵاتیانییەوە، عەلی عەلاق وتی، “حکومەت رەزامەندی لەسەر پێشنیازەکەمان دەربڕیوە بۆ سوککردنی رێوشوێنەکانی باجی بەدەستهێنانی دۆلار”. 

پارێزگاری بانکی ناوەندی هۆشداریشیدا لەوەی کە “دەڵاڵەکان لە بازاڕدا پروپاگەندە بڵاودەکەنەوە بەمەبەستی دروستکردنی قەیرانی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار”، وتیشی، “هیچ ئاماژەیەک لەلایەن ئەمریکاوە نییە بۆ ئەوەی بانکی نوێ بخاتە ناو سزاکانییەوە و بانکی ناوەندیی بەردەوام دەبێت لە خستنەڕوی پاکێجەکانی بۆ رێکخستنی سەقامگیری بازاڕ”.

En az 10 karakter gerekli