لە نووسراوەکەدا، ئاماژە بە هەردوو نووسراوی ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان ژمارە (31) لە (4ـی کانوونی دووەمی 2022) و گشتاندنی لقی هەولێری سەندیکاکە ژمارە (124) لە (13ـی کانوونی دووەمی 2022) کراوە و ئاماژە بەوەکراوە، “بۆ دواجار هەموو دەرمانخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگاداردەکەینەوەکە کارکردن بە شێوازی دلیڤەری بۆ گەیاندنی دەرمان بە دەستی نەخۆش لە دەرمانخانەکانەوە رێپێدراو نییە و قەدەغەیە”.
لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان روونیکردووەتەوە، هەر دەرمانخانەیەک بەو کارە هەڵبستێت، “رووبەڕووی سزا دەبێتەوە و خاوەن مۆڵەتی دەرمانخانەکە دەدرێتە لیژنەی زەبتی ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان”.
هاوکات لە نووسراوەکەدا روونکراوەتەوە، مەبەست لە دلیڤەری، فرۆشتنی دەرمانە لە رێگەی تەلەفۆن، ئەپلیکەیشن و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا.

1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
3
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە