سەرۆكی توركیا بڕیاریدا بۆماوەی یەك مانگ بەردانەوەی ئاو لە رووباری دیجلە بۆ عیراق زیاد بكات.
ئەمڕۆ سێشەممە، لەمیانی كۆبوونەوەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، كە بە سەردانێكی فەرمی لە ئەنقەرەیە، ئەردۆغان رایگەیاند: ” بۆ نەهێشتنی تەنگەژەكانی عیراق لەڕووی كەمئاوییەوە، بڕیارماندا بڕی ئەو ئاوەی كە لە رووباری دیجلەوە دەڕژێت، بۆ ماوەی مانگێك بەپێی توانا زیاد بكەین”.
ئەردۆغان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ سوودانی، داواشی لە عیراق كرد پەکەکە وەك “رێكخراوێكی تیرۆریستی” بناسێنێت و وتی، ” چاوەڕوانی ئێمە لە برایانی عیراقی ئەوەیە كە پەكەكە وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی بناسن و خاكەكانیان لەو رێكخراوە پاكبكەنەوە”.
لە بەرامبەردا، محەمەد شیاع سوودانی، سوپاسی حكومەتی توركیای كرد بە زیادكردنی بڕی بەردانەوەی ئاو لە رووباری دیجلەو بەهۆكارێک بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو لەعیراق وەسفكرد، راشیگەیاند، لەگەڵ توركیا بنەمایەكمان دانا بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوانمان، بەتایبەتیش لە بواری ئابووریدا، جەختی لەوەشكردەوە كە رێگە نادەن خاكی عیراق بۆ هێرشكردنە سەر توركیا بەكاربهێندرێت.
سوودانى راشیگەیاند، “ئاره‌زووى ئه‌وه ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م برایانمان (تورك)، و پیاوانى كار و وه‌به‌رهێنه‌ران پرۆژه‌ى جددى جێبه‌جێ بكه‌ین”.
دەقی وتەی رەجەب تەیب ئەردۆغان:
سه‌ركۆمارى توركیا هه‌ر له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سوودانى رایگه‌یاند كه ئه‌و سه‌ردانه نیشانه‌ى دۆستایه‌تى گه‌لى عێراق ده‌رده‌خات و گوتیشى: “گه‌ل و ده‌وڵه‌ت ده‌ست له‌ناو ده‌ست به هاوكارى دۆست و برایانیشمان برینى ئه‌و بوومه‌له‌رزانه سارێژ ده‌كه‌ین و شوێنەواری ئه‌و كاره‌ساته له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ده‌سڕینه‌وه”.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكراشى كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانى تاوتوێى سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانیان كردووه و له‌مباره‌یه‌وه گوتى: “جه‌ختمان له پێداگرى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر بەسەرجەم جۆرەکانی كرده‌وه. پێداگریمان له پێكه‌وه كاركردن له‌بارەی جێبه‌جێكردنى “پڕۆژه‌ى رێگاى گه‌شه‌پێدان” كرد کە رێگاى وشكانى و ئاسنین له به‌سڕه‌وه تا توركیا له خۆده‌گرێت. به‌م هۆیه‌وە ئه‌و وه‌زیره هاوڕێیانه‌شمان راسپاردووه بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه. هه‌نگاوێکى هه‌ستیارمان به ئاراسته‌ى ئه‌و ئامانجه له‌گه‌ڵ په‌سندكردنى به‌یاننامه‌ى ئه‌نقه‌ره هاویشتووه. رێگاى گه‌شه‌پێدان نه‌ك ته‌نها بۆ توركیا و عێراق، به‌ڵكو پرۆژه‌یه‌كى ستراتیژى گرنگه بۆ گشت ناوچه‌كه. به‌م هۆیه‌وه ملیۆنان كه‌س له ئه‌ورووپاوه تا كه‌نداو سوودمه‌ند ده‌بن. به‌م پرۆژه‌یه‌وه كه هه‌ماهه‌نگى ناوچه‌ییمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین و قه‌باره‌ى بازرگانیمان فراوانتر ده‌كه‌ین، ده‌زانین كه وڵاتانى دیكه‌ی برا له نزیكه‌وه چاودێرى ئه‌مه ده‌كه‌ن. په‌نا به‌خوا له‌گه‌ڵ به‌شدارى ئه‌وانیش، پرۆژه‌ى رێگاى گه‌شه‌پێدان” ده‌گۆڕین بۆ رێگاى ئاوریشمى نوێ”.
سه‌ركۆمارى توركیا ئەوەشی خستەڕوو کە هەمان هەستیاریان لەگەڵ عێراق هه‌یه لەڕووی زیادکردنی قه‌باره‌ى بازرگانی دوولایەنە و ئاڵوگۆڕكردنى بۆچوونه‌كان لەبارەی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی كه بازرگانان و هاووڵاتیان رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه.
ئه‌ردۆغان باسى له‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا باسیان له پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه كردووه و له‌مباره‌یه‌وه گوتى: “توركیا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه كه دۆستى گه‌لى عێراقه. توركیا دووباره گه‌وره‌ترین به‌رگریكارى یه‌كێتى سیاسى و یه‌كپارچه‌یى خاكى عێراقه. هه‌ندێک جار بۆچوونى جیاواز له نێوان دراوسێكان سه‌رهه‌ڵده‌دات. توركیا و عێراق هه‌میشه پێداگرییان له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌مانه له چوارچێوه‌ى مافى دراوسێتى نیشانداوه. ئه‌مڕۆش به هه‌مان شێوه درێژه به ئیراده‌ى هاوبه‌ش و گیانى هاوبه‌شى ده‌ده‌ین. ئێمه ئه‌و وڵاته‌ین كه ئازارى تیرۆر و رووى خوێناوى تیرۆر ده‌زانین و باجى ئه‌وه‌شمان داوه. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌موو جۆره‌كانى تیرۆر به ئه‌ركى خۆمان ده‌زانین. له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران به شێوه‌یه‌كى چڕ تاوتوێى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانى وه‌ك په‌كه‌كه، داعش و فه‌تۆ كرد. ئاشكرایه كه ئه‌م رێكخراوانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هه‌ردوو وڵات. چاوەڕوانی ئێمە لە برایانی عێراقی ئەوەیە کە پەکەکە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بناسن و خاکەکانیان لەو رێکخراوە تیرۆریستییە دەست بە خوێناوییە پاک بکەنەوە”.
ئه‌ردۆغان جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك توركیا ئاماده‌ن بۆ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ عێراق له به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى تیرۆر.
سه‌ركۆمارى توركیا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه ئه‌وان پرسى ئاو وه‌ك ناوه‌ندێكى هه‌ماهه‌نگى ده‌بینن كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش بكات و ئاشكراشى كرد كه ئه‌وان ئاگادارى كێشه‌ى لەناکاوی ئاون كه رووبه‌ڕووى عێراق بووه‌ته‌وه.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە بارانبارین لە تورکیا لە نزمترین ئاستدایە لە ماوەی ٦٢ ساڵی رابردوودا و گوتیشى: “به‌هۆى گۆڕانكارى كه‌شوهه‌واوه به قۆناغێكى وشكه‌ساڵیدا تێده‌په‌ڕن. سه‌ره‌ڕاى سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌رێنیانه، بۆ نەهێشتنی تەنگەژەکانی عێراق بڕیارماندا بڕی ئەو ئاوەی کە لە رووباری دیجلەوە دەڕژێت، بۆ ماوەی مانگێک بەپێی توانا زیاد بکەین”.
له‌باره‌ى زیاتركردنى قه‌باره‌ى بازرگانى، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه ساڵى رابردوو قه‌باره‌ى بازرگانى نێوان توركیا و عێراق به زیاتر ٢٤ ملیار دۆلار ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ى تۆماركردووه و تواناى ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ئه‌و قه‌باره‌یه زیاتر بكرێت.
ئه‌ردۆغان له‌مباریه‌وه زیاتر گوتى: “بێگومان بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه ئه‌م ئامانجه، پێویسته به‌ره‌به‌سته‌كانى به‌رده‌م بازرگانى هه‌ڵبگیرێن، برام سوودانیش هه‌مان بۆچوونى هه‌یه له‌مباره‌یه‌وه. بوونى توركمانانى هاونه‌ژادمان كه یاوه‌رى به‌ڕیز سوودانى ده‌كه‌ن ئێمه‌ى خۆشحاڵتر كرد. به ناوى خۆم و گه‌له‌كه‌م سڵاوێكى قوڵ ئاراسته‌ى دۆست و گه‌لى عێراقی برا ده‌كه‌م. جه‌ژنى نه‌ورۆزى سه‌رجه‌م برایانمان له عێراق پیرۆز ده‌كه‌م”.
دەقی وتەی محەمەد شیاع سوودانی:
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌باره‌ى زیادكردنى بڕى ئه‌و ئاوه‌ى كه له توركیاوه بۆ عێراق ده‌چێت بۆ ماوه‌ى مانگێك به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئاو له وڵاته‌كه‌ى، رووی قسەکانی کردە سه‌ركۆمارى توركیا و گوتی “به ناوى گه‌ل و حكوومه‌تى عێراقه‌وه سوپاسگوزارین به‌هۆى راسپارده‌كانتان به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئاو”.
سوودانى له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا باسى له‌وه كرد كه چه‌ند كۆمپانیایه‌كى چالاك له عێراق کار ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند كه ئه‌و به‌شدارى له رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له به‌سڕه‌ی كردووه به شێوه‌یه‌ک كه ئه‌و شوێنه ته‌نها نه‌خۆشخانه‌یه‌ک نه‌بووه به‌ڵكو زیاتر وەک شارێکی پزیشکیی بووه.
سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگه‌یاند كه كۆمپانیایه‌كى توركى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ى له به‌سڕه دروستكردووه و به هه‌مان شێوه نه‌خۆشخانه‌یه‌كى دیكه‌ش دروستده‌كرێت و به رووى هاووڵاتییاندا ده‌كرێته‌وه.
سوودانى لەبارەی پێکەوە کارکردن لەگەڵ تورکیا گوتی: “ئاره‌زووى ئه‌وه ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م برایانمان (تورك)، و پیاوانى كار و وه‌به‌رهێنه‌ران پرۆژه‌ى جیددى جێبه‌جێ بكه‌ین. به‌یانى لێره‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زۆر له پیاوانى كار و وه‌به‌رهێنه‌ران كۆده‌بمه‌وه و زۆر به روونى باس له‌و پرسانه‌ش ده‌كه‌م”.
– “به ناوى گه‌ل و حكوومه‌تى عێراقییه‌وه سوپاستان ده‌كه‌ین به‌هۆى راسپارده‌كانتان به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئاو”
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌باره‌ى زیادكردنى بڕى ئه‌و ئاوه‌ى كه له توركیاوه بۆ عێراق ده‌چێت بۆ ماوه‌ى مانگێك به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئاو له وڵاته‌كه‌ى، رووی قسەکانی کردە بۆ سه‌ركۆمارى توركیا و گوتی “به ناوى گه‌ل و حكوومه‌تى عێراقه‌وه سوپاسگوزارین به‌هۆى راسپارده‌كانتان به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئاو”.
سوودانى ئاشكراشى كرد كه كێشه‌یه‌كى جیددى ئاو له ناوچه‌كه‌دا بوونى هه‌یه و راشیگه‌یاند كه كێشه له رۆیشتنى ئاو بۆ ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق هه‌یه.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و باوه‌ڕى به‌وه‌یه كه له كۆبوونه‌وه‌ى ناوه‌ندى سه‌رچاوه‌كانی ئاو له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تورک به شێوه‌یه‌كى ته‌كنیكى و زانستى تاوتوێى ئه‌و پرسه ده‌كرێت و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه ده‌كرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا گوتی: “جەختمان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا، کردەوە”.